یانەی مانچستەرسیتی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا لە ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو لە هەفتەی بیستەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی برێنتفۆردی میوانداری بردەوە.
لە خولەكی شازدەدا، یاریزان فیل فۆدێن تۆپێكی لە كیڤن دی بروینی بەلجیكی وەرگرت و گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد.
دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی سیتیزێنز لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجا خاڵ بەرزبووەوەو برێنتفۆردیش بە بیست خاڵ لە پلەی چواردەمی ڕیزبەند دێت .
له پریمهرلیگدا مانچستهر سیتی سهرکهوتنی بهسهر برێنتفۆرد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.