Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:56

به‌ ئه‌سپ و گالیسکە به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌کی به‌ستوودا ده‌ڕۆن

ئه‌ستووراییه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 15 سانتیمه‌تر
کوردستان TV
100%

ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی قه‌رس و ئه‌رده‌خان و یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌ گرنگه‌كانی توركیا، توێژی سه‌ره‌وه‌ی به‌ته‌واوی به‌ستوویه‌تی و ئه‌ستوورایی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 15 سانتیمه‌تر.

به‌شێك له‌و ده‌ریاچه‌یه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی 123 كیلۆمه‌تره‌، دوای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار 20 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین به‌خێرایی به‌ستی.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ستوورایی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه‌ گه‌یشته‌ 15 سانتیمه‌تر، گه‌شتیاران چوونه‌ ده‌ریاچه‌كه‌ و به‌ ئه‌سپ و گالیسکە به‌سه‌ریدا رۆیشتن.

رێكخه‌ری زانستیی كۆمه‌ڵه‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵات، ئه‌مراه چۆبان كه‌ له‌ رێگای ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌ستوورایی توێژی به‌ستووی ده‌ریاچه‌كه‌ی پێوا به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ئامانج له‌ پێوانی ئه‌ستوورایی به‌ستوو بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه‌ به‌و راده‌یه،‌ به‌ر له‌وه‌ی گه‌شتیاران بچنه‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌. ‌

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.