لە هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلتەراو له یاریگای ستامفۆرد بریدج له لهندهن، یانەی چێڵسی میوانداری یانەی برایتۆنی كرد، لە ئەنجامدا هەردوو یانە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
لە گێمی یەكەمدا، چێڵسی بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش ڕۆمیلۆ لوكاكوی بەلجیكی لە خولەكی بیست وهەشت به لێدانی سهر تۆماری كردو تیپه لهندهنیهكهی پێشخست.
لە گێمی دووەمیش یاریزانانی برایتۆن تەواوی هەوڵەكانیان بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاری خستەگەڕو چهندین هێرشیان كرده سهر گۆڵی میواندارهكهیان، تا لە دواساتەكانی ڕووبەڕوو بوونەوەكەدا، یاریزان دانی وێلبێك دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانی به لێدانی سهر بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی چێڵسی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چلودوو خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی برایتۆنیش لە پلەی دەیەمی ڕیزبەند گەیشتە بیست وچوار خاڵ.
له پریمهرلیگدا چێڵسی و بڕایتۆن یهکسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.