دوای ئه‌وه‌ی كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ریزی یانه‌ی بارسه‌لۆنا گه‌یشته حه‌وت یاریزان، لای خۆیه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی لالیگا له نوێترین به‌یاننامه‌ی فه‌رمیدا بلاویكرده‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی ژماره‌یه‌ك له یاریزانانی تیپه‌كه بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی یانه‌ی شاهانه تیبۆت كۆرتوای گۆلپارێزو ڤالڤێردی و ڤینسیۆس و كامافینگا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون، بۆیه ئه‌و یاریزانانه له ریزی تیپه‌كه داده‌بڕێن و بۆ یاری داهاتووی تیپه‌كه ئاماده نابن.
به تووشبوونی ئه‌م چوار یاریزانه كۆی تووشبوانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ڕوو له‌هه‌ڵكشانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو یانه‌ی شاهانه تووشبوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌سینسۆ و گاریس بیل و ئه‌ندری لۆنین و مارسیلۆ و ده‌یڤد ئه‌لابا و ده‌یڤد ئه‌نچلۆتی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری تیپه‌كه راگه‌یاندبوو، به‌ڵام زۆربه‌یان كۆرۆنایان تێپه‌ڕاند، ئێستاش یانه‌ی شاهانه به جیاوازی هه‌شت خاڵ له‌گه‌ڵ سیڤیلیه‌ی نزیكترین ڕكابه‌ری له‌پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی لالیگا دایه.
ژماره‌یه‌ک یاریزانی ریاڵ مه‌درید تووشی کۆڕۆنابوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.