Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 04:35

بازیان.. 5 ڕاوچی بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژه‌ڵ و باڵندە کێویەکان دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی دارستانی بازیان ده‌ستگیركردنی  پێنج ڕاوچی بە تۆمەتی ِراوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵندە كێویەكان ڕاگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە: بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( زیەکە )ی سەر بە ناحیەی بازیان ، لە ئەنجامدا توانیان ( 5 ) ڕاوچی دەستگیر بکەن".
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: لە هەڵمەتەكەدا دەستگیرا بەسەر ( 2 ) تاپڕ ، ( 2 ) لایت ، ( 1 ) ئۆتۆمبێل.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.