ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ شوێنه‌وه‌رای كه‌له‌پووری ده‌روازه‌ی بادینان ته‌رخانكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30 ی 12 ی 2021، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی گشتی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڕی 500 ھەزار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ شوێنەواری کەلەپوریی (دەروازەی بادینان) لە پارێزگای دھۆک .
ڕاشیدهگهیهنن: پڕۆژەکە پڕۆسەی چاکردنەوەی دروستکراوە بەردینەکان و نۆژەنکردنەوەی پلیکانەکان و لابردنی پاشماوە خاپوربووەکان لەخۆدەگرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بهوهشدهكهن: كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان دوپاتدەکاتەوە و لەو نێوەندەشدا پاراستنی شوێنەوارە دێرین و کەلەپوره گرنگەکانی.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.