Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 04:34

بەشێک لە داھاتی پێشانگای قاوە و شوکولاته‌ بۆ قەرەبووى زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر ته‌رخانده‌کرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، سەردانى پێشانگه‌ی قاوە و شوكولاته‌یان کرد.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021.12.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، سەردانى پێشانگەى بەرھەمەكانی قاوە و شوكولاته‌یان لە هەولێر کرد.
پێشانگەکە کە بە بەشداریی زیاتر لە 20 كۆمپانیا و شوێنی تایبەت بە قاوە و شوكلاتە لەبەردەم پارکى شانەدەر لەهەولیرى پایتەخت کراوەتەوە، بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت و بەشێك لە داھاتی پێشناگەكەش تەرخانبکرێت بۆ قەرەبووى زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی ھەولێر.
پارێزگارى هەولیر و  سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى بەسەرکردنەوەى شوێنەکانى تایبەت بە قاوە و شوكلاتەى پێشانگەکە، دەستخۆشیان لە سەرپرشتیارانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ بەشداربووانى خواست.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.