سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور – گوێڕی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له چیای قه‌ره‌چووغ 5 تیرۆریستی داعش كوژران.
سیروان بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور – گوێڕی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هه‌روه‌ها به ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێك له چیای قه‌رچووغ له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور ئه‌نجامدرا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق توانیان 5 تیرۆریستی داعش بكوژن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به هاوكاری ڕاوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ڕاوه‌دوونان چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعش.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری میحوه‌ری گوێڕ – مه‌خموور چه‌ندان هێرشیان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق ئه‌نجامدابوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی سوپای عێراق شه‌هید و بریندارببوون.
دواتریش هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له‌م ناوچانه فراوانتر و زیاتر كران و به‌هۆیه‌وه ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش كه‌مبووه‌ته‌وه یاخود ناچاركراون ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن یان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.