ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و قۆناغانه‌ی دیاری كردووه كه پێویستن بۆ دیاریكردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆمار و حكوومه‌ت.
ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو دادگای باڵای فیدڕالی به فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 2021ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سند كرد و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش سه‌رۆك كۆماری عێراق به فه‌رمی ڕۆژی 9ی مانگی داهاتووی دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌مه‌ش ڕۆژی 9ی 1ی 2022 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێ.
دواتر سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌ستوور پێیداوه ده‌رگه‌ی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستووریش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێویستی به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبێنێ.
له دانیشتنی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێ، ئه‌و به‌ربژێره‌ی زۆرترین ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبێنێ پۆسته‌كه ده‌باته‌وه.
دواتریش سه‌رۆكی كۆماری هه‌ڵبژێردراو به‌ربژێری كوتله‌ی خاوه‌ن زۆرترین كورسی په‌له‌مانی ڕاده‌سپێری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌ربژێری یه‌كه‌م نه‌یتوانی كاره‌كه بكات، پێویسته له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌ربژێرێكی تر هه‌ڵبژێردرێ بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان.
گه‌شته ده‌ستوورییه‌كه كاتێك كۆتایی دێت كه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی و پڕۆگرامه‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد و پێویستیشه تاك به تاكی وه‌زیره هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌ها به‌ده‌ست بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.