Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 02:28

نوێژکردن لە مەککە سنووردار کرا

کوردستان TV
100%

 

دوای زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا، سعوودیە بۆ جارێکی تر ژمارەیەک ڕێکاری نوێ دەگرێتە بەر بۆ نوێژکردن لە مەککە.

وەزارەتی تەندروستی سعوودییە لە دوای تۆمارکردنی 744 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا کە لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە تا ئێستا بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە لە وڵاتەکەدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری دا ڕێکاری تەندروستی توند بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

پاشان لەلایەن سەرۆکایەتی گشتیی کاروباری مەسجد ئەلحەڕام بڕیاردرا بە پابەندبوون بە ڕەچاوکردنی بۆشایی لەنێوان هەر نوێژکەرێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

جێی باسە بەپێی ڕێنوێنییەکانی ئایینی ئیسلام پێویستە نوێژکەران شان بە شان و قاچ بە قاچ بوەستن، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە پێویستە نوێژکەران لە یەکتر دووربکەونەوە و بۆشایی لە نێوانیان هەبێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.