ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مدا ڕا و بۆچوونی چه‌ند پسپۆرێكی وه‌رگرتووه له‌باره‌ی شێواز و سیناریۆكانی شه‌ڕی سێیه‌می جیهان ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رهه‌ڵبدات.
پسپۆره‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ته‌كنه‌لۆژیا له شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا ڕۆلی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته زلهێز و پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئاسایی بووه و ئێستا زیاتر كار بۆ دروستكردنی چه‌كی زیره‌ك و په‌ره‌ی به ڕۆلی زیاتری ته‌كنه‌لۆژیا له بواره‌كانی سه‌ربازی داوه.
پسپۆڕ و شاره‌زاكان له ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕوونیان كردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و چین له شه‌ڕی سێیه‌می جیهاندا پێشكه‌وتووترین چه‌كه زیره‌كه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن براوه‌ی جه‌نگه‌كان ده‌بن.
ئه‌م سێ وڵاته زلهێزه‌ی جیهان له شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا مووشه‌كی زیره‌كی ئه‌وتۆ به‌كار ده‌هێنن كه خێراییه‌كه‌ی له ده‌نگ زیاتره، ئه‌مه‌ش واده‌كات دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنییان ئه‌سته‌م بێت و به‌وپه‌ڕی خێرایی و وردییه‌وه ئامانجه‌كانی به‌رامبه‌ر بپێكن.
بێگومان هه‌ر كاتێك جه‌نگی سێیه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا، وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان ڕاسته‌وخۆ تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت له‌سه‌ر وڵاتی شه‌ڕكه‌ری به‌رامبه‌ر ده‌پچڕێنن و ئه‌مه‌ش واده‌كات توانا سه‌ربازی و به‌رگرییه‌كانیان لاواز ببێت.
پسپۆر و شاره‌زاكان جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و وڵاته‌ی پێشكه‌وتنی له ڕووی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیدا به‌هێزتر بێت بێگومان له شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا هه‌لی سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌بێت، به دڵنیایشه‌وه وڵاتانی توانای سه‌ربازی و ئابووری لاواز و مامناوه‌ند زوو هه‌ره‌س دێنن و له‌ناو ده‌چن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.