سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: پارتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له كات و واده‌ی خۆیدا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ل هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه بۆ دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندك باری ناوه‌خۆی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.