Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 02:29

دەستەی گەشتوگوزار: زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

دەستەی گەشتوگوزار ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی لەمساڵدا بۆ هەرێمی کوردستان خستۆتەڕوو کە زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و زۆرترین گەشتیاریش سەردانی هەولێریان کردووە.

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " لە تەواوی ساڵی 2021 زیاتر لە 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و زۆرینەیان لە ناوچەکانی خوارووی عێراقەوە هاتوون."

لە ڕاگەیانراوەکەدا ژمارەی گەشتیارانی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە و هەولێر لە پلەی یەکەمی سەردانی گەشتیاراندا هاتووە بەڕێژەی 48%، کە ملیۆنێک و 975 هەزار کەس سەردانی پایتەختییان کردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو "پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدان و ڕێژەی 34% گەشتیارانی هاتوو سەردانیان کردووە کە ژمارەیان ملیۆنێک و 375 هەزار گەشتیاربوون."

دەستەی گەشتوگوزار هەروەها ئاماژەی بە ژمارەی گەشتیاران لە پارێزگای دهۆکیشدا کردووە کە لە ڕیزبەندی سێیەمدایە، بەڕێژەی %18 گەشتیاران سەردانیان کردووە کە  ژمارەیان 754 هەزار گەشتیارە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.