ئیسڕائیل یه‌كه‌م تووشبووی نه‌خۆشی (فلۆرۆنا)ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌نێوان ڤایرۆسه‌كانی كۆڕۆنا و ئه‌نفلۆنزا.
ڕۆژنامه‌ی (یه‌دیعووت ئه‌حرنووت)ی ئیسڕائیلی بڵاوی كرده‌وه: تووشبووه نوێیه‌كه ئافره‌تێكی گه‌نجه و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا چووبووه نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، پێشتریش هیچ جۆره ڤاكسینێكی كۆڕۆنای وه‌رنه‌گرتبوو.
پزیشكه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی ئافره‌ته گه‌نجه‌كه باشه و ڕه‌نگه له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا نه‌خۆشخانه جێبێڵێ.
دكتۆر ئه‌رنۆن ڤیگنیتزر كه سه‌رپه‌رشتیاری دۆخی ئافره‌ته‌كه ده‌كات، ڕایگه‌یاند: كاتێك نه‌خۆشه‌كه گه‌یشتۆته نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون، نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌توندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتبوو، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتبوو كه ناوبراو هه‌ڵگری ڤایرۆسی فلۆرۆنایه و ڕاسته‌وخۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسی كۆڕۆنای جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكی تری كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا بڵاو بووه‌ته‌وه و جیهانی هه‌راسان كردووه به‌هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه و مه‌ترسییه زیاترهكانی، پێشتریش جۆری گۆڕاوی ده‌ڵتا له ئه‌وروپا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری جیهان بڵاو ببوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.