له‌لایه‌ن گرووپێكی دز و جه‌رده‌وه له ماڵێك له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڕی 135 ملیۆن دینار و كۆمه‌ڵێك پارچه زێڕ و خشل ده‌دزرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: گرووپێكی دز و جه‌رده كه پێكهاتبوون له 3 كه‌س له یه‌كێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی عامرییه له شاری به‌غدا هه‌ڵسابوون به دزینی 135 لیۆن دینار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پارچه زێڕ.
ڕاشیگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ناسینه‌وه‌ی دزه‌كان و چاودێریكردنیان، توانرا هه‌رسێ تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش دانیان به تاوانه‌كانیان دانا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌رسێ تاوانباره‌كه به مادده‌ی 443ی یاسای سزادانی عێراقی دهستگیكراون بۆ وه‌رگرتنی سزای تاوانه‌كانیان، هه‌روه‌ها پاره دزراوه‌كانیش گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.