شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری به‌غدای پایته‌خت ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كرا كه به‌رپرس بوو له گواستنه‌وه‌ی خۆكوژ و بۆمبه چێنراوه‌كانی تیرۆریستانی داعش.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له شاری به‌غدا تیرۆریستێكیان ده‌ستگیر كرد كه به‌رپرس بوو له گواستنه‌وه‌ی خۆكوژ و بۆمب و چه‌ك بۆ تیرۆریستان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و وه‌رگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی له‌لایه‌ن دادوه‌ری تایبه‌تمه‌نده‌وه، توانرا تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكرێ و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دانی به سه‌رجه‌م تاوان و كاروچالاكییه‌كانی داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.