Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:47

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کاره‌کانی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری درێژ کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شه‌وی ڕابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، كاره‌كانی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری بۆ 4 ساڵی تر درێژ كرده‌وه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌ ساڵی 2001 دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر دروستكرابوو.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا بڕیاردرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2025.

درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی قۆناغه‌كان له‌ مانگه‌كانی ئادار و كانوونی یه‌كه‌می ساڵانی 2022 و 2023 ده‌بێت.

لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كه‌ 15 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تێیدا ئه‌ندامن، به‌ بڕیاری ژماره‌ 1373ی ساڵی 2001 دروستكرابوو دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌م لیژنه‌یه‌ ڕێگه‌ به‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات ڕێگری بكه‌ن له‌ جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستان له‌سه‌ر خاكه‌كانیان و جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ویش به‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و هاوكاری دادوه‌ری و چاودێریكردنی سنوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی تیرۆریستان، لیژنه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 40 ئه‌ندام كه‌ زۆرینه‌یان پسپۆڕن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

 

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.