سەرۆکی کۆریای باکوور لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی دابەزیووە، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە کێشی دابەزیبێ.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە هەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەیدا وێنەکانی دەنگۆیەکی زۆریان بەدوای خۆیدا هێنا و بەراورد دەکرێت بە وێنەکانی 17 مانگ بەر لە ئێستای کە وا دەردەکەوێت بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی لەشی دابەزیبێ.
ئاژانسی کۆریای باکوور ڕایگەیاند: دابەزینی کێشی کیم جۆنگ ئون بەهۆی ئەو پارێزییەوەیە کە ماوەیەکە دەستی پێ كردووە، بەڵام بەشێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە دابەزینی کێشی کیم بەهۆی کێشەی تەندروستییەوەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی پێشوودا بۆ ماوەیەکی زۆر کیم جۆنگ ئون لە ڕێوڕەسمە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەیدا دەرنەدەکەوت.
لەمبارەیەوە دەزگای هەواڵگیری نیشتمانی ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو کیم جۆنگ ئون دەستی بە پارێزی کردووە بۆ دابەزاندنی کێشی کە 140 کیلۆ بووە و توانیوویەتی 20 کیلۆ لە کێشی خۆی دابەزێنێ.
وێڕای دابەزینی کێشی سەرۆکە گەنجەکە هەروەها ستایلی جلوبەرگیشی ئەمجارەیان بووەتە جێگە و سەرنجی میدیاکان، ئەویش بەهۆی ئەوەی کیم هەردەم بەوە ناسراوە کە جلوبەرگی میلی وڵاتەکەی دەپۆشێت، بەڵام لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە جلوبەرگێکی تەواو جیاواز لە پێشووتردا دەردەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.