Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:22

پێشمەرگە ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستانی داعش دەسوتێنێت

کوردستان TV
100%

 

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی مانەوە و چەک و تەقەمەنی داعشدا گرت و بڕیاریشە تا پاککردنەوەی تەواوەتی بەردەوام بن.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " لە ئەنجامی پشکنین و گەڕانە بەردەوامەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەدوای تیرۆریستان و پاشماوەکانی چەک و تەقەمەنی و مین و بۆمبە چێنراوەکانی داعش لەسنووری گەرمیان، ل17ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهاوبەشی یەکە سەربازییەکان لە سنووری میحوەڕی دووی قەرەتەپە و ئاسایشی گەرمیان و کفری، لیوای 144ـی پێشمەرگە، تیمەکانی هەندەسەی پشتیوانی دوو، هاوشان لە دیوی سوپای عێراقیدا، لیوای 52 و لیوای سێی بەرپەرچدانەوەی خێرا ( تدخل السریع) ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و بەرهەمداریان ئەنجامدا".

ئەوەشی خستۆتەڕوو " کاتژمێر 6ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی  ئۆپەڕاسیۆنەکە دەستی پێ کرد و هێزەکانی عێراقی لە دیوی دووزخورماتوو، لە گوندی موئەدەوە سەرکەوتن بەسەر چیای غەڕە و هێزەکانی پێشمەرگه لە قۆری چا لەدوو میحوەرەوە دەستیانپێکرد کە لە میحوەڕی یەکەم بەرەو پەلکانەی خواروو، پەلکانەی سالم، پەلکانەی سەرچنار و لەمیحوەڕی دووەمیش بەسەر چیای غەڕەدا لە گوندەکانی غەڕە و قۆری چای توانیان دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی مانەوە و چەک و تەقەمەنی داعش".

لە ڕاگەیانراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات کە "پێشمەرگە لە ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوپای عێراقیدا بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین بەدوای پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و بڕیاریشە تا پاککردنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچانە ئۆپەڕاسیۆنەکان بەردەوامی هەبێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.