سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هۆشداری درا بە ڕووسیا لە هەر هەنگاونانێکی سەربازی بەرەو ئۆکڕانیا.
جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا ھۆشداری دا لەبارەی ئەگەری ھەر ھەنگاونانێکی سەربازی بۆ ئۆکڕانیا و داوای لێکرد کە گرژییەکان کەم بکاتەوە.
هاوکات گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگهیاند، شهوی ڕابردوو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لهنێوان بایدن و پۆتین لهسهر پرسی ئۆکڕانیاوە ئهنجامدرا کە 50 خولەکی خایاند و پاشان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بایدن داوای لە پۆتین کردووە ڕۆڵ بگێڕێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەبارەی ئۆکڕانیاوە و تیایدا ھاتووە "بایدن بە ڕاشکاوی گوتوویەتی لە ئەگەری داگیرکاری زیاتری ئۆکڕانیا لەلایەن ڕووسیاوە، ئەوا ئەمریکا و ھاوپەیمانانی پێداگیرانە بەرپەرچی دەدەنەوە."
لە پەیوەندییەکەدا بایدن جەختی لەسەر گرنگی گفتوگۆ ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات كردهوه کە لە 10ـی کانوونی دووەم دەست پێ دەکەن.
بایدن ھەروەھا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەنجامی ئەرێنی کۆبوونەوەکانی مانگی داھاتوو پابەندە بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئۆکڕانیا لەلایەن ڕووسیاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.