Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:38

ئەمریکا نیگەرانی خۆی بەرامبەر هەڵدانی مانگە دەستکردەکەی ئێران دەربڕی

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتەکەیان نیگەرانە لە هەڵدانی مانگە دەستکردەکەی ئێران و ئەو مانگە دەستکردە یارمەتی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران دەدات.

نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا نیگەرانە لە هەڵدانی ئەو مانگە دەستکردە بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەو مانگە دەستکردە یارمەتیی پرۆگرامی مووشەکە بالستییەکانی تاران دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چالاک بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا لە بەرامبەر پەرەپێدانی کەشتیی ئاسمانی لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانە کە مه‌ترسی گەورەی په‌ره‌پێدانی چەکی لێدەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە کەشتییە ئاسمانییەکانی ئێران ئەو تەکنەلۆژیایانەی تێدایە کە زۆر هاوشێوە و هاوتای ئەوانەن کە لە مووشەکی بالیستیدا بەکاردەهێندرێن، لەنێویشیاندا سیستمی دیاریکردنی مەودای درێژ.

ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی درەوەی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە کە هەڵدانی ئەو مانگە دەستکردە لەلایەن تارانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان دژی پڕۆژەبڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە سایەیدا ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 بەرهەمهاتبوو و لەسەر ئێرانی پێویست کردبوو کار لەسەر ئەو مووشەکە بالستیانە نەکات کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.