رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت: سێ هه‌فته‌یه كچه چاڵاكوانێكی كورد له زیندانی سنه ده‌ست به‌سه‌ركراوه.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: سەرەڕای تێپەڕینی سێ هه‌فته لە دەست به‌سه‌ركرانی کەژال نەسری تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەسری، کەژاڵ لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکجار و ئەویش لە ڕێگای پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بنەماڵەی کەژاڵ نەسری لە ماوەی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی کردووە و هەتا ئێستا نە یانتوانیوه چاویان بە ناوبراو بکەوێت و لە مافی دەستپێڕا گەیشتن بە پارێزەریش بێبەش بووە.
کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی وفەرهەنگی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە ڕۆژی یەکشەممە 12ی 12 ی 2021،( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەتا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستەبسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەژاڵ نەسری هیچ زانیارییەک لە بەر دەست نییە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵ نیگەرانی بنەماڵەکەی.
شایانی باسە بەهاری ئەمساڵ کەژاڵ نەسری بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو.
سێ هه‌فته‌یه کچه چاڵاکوانێکی کورد له زیندانی سنه ده‌ست به‌سه‌ر کراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.