نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌وانه‌یه 100 دۆلار تێپه‌ڕێنی و له‌ماوه‌كانی ساڵی نوێ‌دا بگاته 120 دۆلار.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال ، ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن پێشبینییه‌كانی بۆ نرخی نه‌وتی خاو له‌ساڵی 2022 به‌نادیاری هێشتۆته‌وه .
له‌وباره‌یه‌وه فرانسیسكۆ بلانش، سه‌رۆكی توێژینه‌وه و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له بانكی ئۆف ئه‌مریكا گوتی: ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد نه‌كات، نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌وانه‌یه 100 دۆلار تێپه‌ڕێنی و له‌ماوه‌كانی ساڵی نوێ‌دا بگاته 120 دۆلار.
هه‌روه‌ها بلانش پێشبینی كردووه كه له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی نوێ، داوكاری رۆژانه له‌سه‌ر نه‌وت بگاته 100 ملیۆن به‌رمیل.
له ئێستادا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 77 دۆلار و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.