بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد باوەرکی )
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، خەباتکار و کەسایەتی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی بارزانی و پارتیمان و ھەڵگری میدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حەجی میرخان) ناسراو بە (ئەحمەد باوەرکی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوەپرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و سەرجەم ھاوسەنگەر و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (شێخ حەمید شێخ تاھیر سەرنی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر و دیار خوالێخۆشبوو (شێخ حەمید شێخ تاھیر سەرنی_نێروەیی)برای ھەڵی تێکۆشەر (مەسعود شێخ تاھیر سەرنی) کارگێڕی لقی یەکی پارتیمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (شێخە دێگەیی)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئامینە شێخە دێگەیی)ی کچی خوالێخۆشبوو (شێخە دێگەیی) و ھاوژینی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دیاری رۆژھەڵاتی کوردستان خوالێخشبوو (جەلیل گادانی).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (سەردار فەتحوڵڵا حەمەد مام ئاغا)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی خوالێخۆشبوو (موقەدەم سەردار فەتحوڵڵا حەمەد مام ئاغا)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.