Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 22:22

پڕۆسەی فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان لەچه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند:پرۆسەی فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسی لافاو لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەولێر بەردەوامە.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: هێشتا پرۆسەی فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسیی لافاو لە ناوچە جیاوازەکانی شاری هەولێر بەردەوامە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ لەم چوارچێوەیەشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر کەندی ژمارە 16ی پشت شاری زێڕین و "گوندی کۆری"یان لە شاری هەولێر فراوان کرد، وەک لە وێنەکاندا دیارە کەندەکە بەشێوەیەکی بەرچاو فراوان کراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.