ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1-1-2022رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا داده‌خرێت و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕی بڵاوبوونه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه میدیای عێراق بڵاویكرۆته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان رێگای چوون و هاتنی پردی دوونهۆمیان به ئاراسته‌ی جادرییهو كهرادهوه داخستووه‌و له‌چواڕیانی وێستگه‌ی دۆره به‌چڕی بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، داخستنی ئه‌و رێگایانه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره بۆ ساڵیادی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌به‌غدا بكرێت.
رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا داده‌خرێت و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕی بڵاوبوونه‌ته‌وه
شه‌وی رابردوو عه‌مید حاجی زاده،فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران رایگه‌یاند: تۆڵه‌كردنه‌وه به‌رده‌وامه‌و ئێران رێگا نادات بكوژانی قاسم سوله‌یمانی به ئارامی بمێننه‌وه.
شایانی باسه دوای دوو رۆژی تر دوو ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تێپه‌ڕ ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.