له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر سێ و سی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆیئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئارسناڵ میوانداری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئیمارات له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری ئارسناڵ بۆ دووه‌م جاره تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆی كه‌ره‌نتین كراوه.
بۆیه له‌م یاریه‌دا، ئه‌لبێرت ستۆیفین بێرگی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه‌و یاوه‌ری تیپه له‌نده‌نیه‌كه ده‌كات و ڕێنمایی به تیپه‌كه‌ی ده‌دات، ئارسناڵ هه‌وڵی پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك ده‌دات و ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی سی و پێنج خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
له به‌رامبه‌ریشدا، مانچسته‌رسیتی به باشترین بارودۆخ تێده‌په‌ڕێت و به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجا خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ند دێت و به جیاوازی هه‌شت خاڵ له‌پێش چێڵسی نزیكترین ڕكابه‌ری دایه، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی پرێمه‌رلیگ و له كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی تۆتنهام ده‌بێته میوانی یانه‌ی واتفۆرد .
ئه‌م ئێواره‌یه له یاری لووتکه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ میوانداری مانچسته‌ر سیتی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.