یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له گه‌ڕی شازده‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سامه‌ڕای میوانداری برده‌وه.
هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی دووه‌م له ڕێگای یاریزانان شێركۆ كه‌ریم و بارزان شێرزاد تۆماركران.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی چوارده خاڵ و به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان.
هاوكات ئه‌مه سێیه‌م بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، له گه‌ڕی داهاتووی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسانی میوانی ده‌بێته‌وه.
له خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سامه‌ڕا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.