Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:56

له‌دوو رووداوی هاتوچۆدا 11 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

لە شاری قەرس-ی وڵاتی توركیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دیواری باخچەیەکدا و لە ئاکامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بەسەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک پردی میهرالیبەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دیواری باخچەیەکدا.

دواتر تیمە فریاگوزارییەکان و هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا تەرمی شۆفێرەکە و سێ سەرنشین دەرهێندرا، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵیش کە بەسەختی بریندار بوو گەیەندرایە نەخۆشخانەی هەکاری.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لە شاری ئاکسارای بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە لەسەر رێگای گوندی خەتیبئۆغڵو روویدا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.