Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 05:38

لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوژرانی 20 که‌سه‌که‌ی پارێزگای بابل ده‌ستیپێکرد

فەرماندەی پۆلیسی بابل لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
کوردستان TV
100%

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکەی ناوچەی رەشائید باکووری پارێزگای بابل کە بەھۆیەوە 20 کەس کوژران، دەست پێ کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بابل بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، ، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ دادگای تێھەڵچوونەوەی پارێزگای بابل، لێکۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەکەی ناوچەی رەشائید دەست پێ کردووە.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، لە میانی ھەوڵی ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری تیرۆر لە ماڵێکدا لە ناوچەی رەشائید باکووری پارێزگای بابل، خاوەن ماڵەکە تەقەی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد.

دواتر ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ماڵەکەیان دا و لە میانیدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و کەسە داواکراوەکاندا روویدا.

لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و کەسە داواکراوەکاندا، 20 کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون، کوژران کە لە نێویاندا شەش منداڵ ھەن.

دوێنێ ھەینی ھەر لەسەر کوژرانی 20 کەسەکە لە ناوچەی جبەل، بە بڕیاری عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لیوا عەلی شه‌ممەری،فەرماندەی پۆلیسی بابل، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.