یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی تۆماركراوه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی تیمی ڕاهێنه‌رانیش به هه‌مان شێوه تووشی كۆرۆنا بوونه.
كلۆپ ناوی تووشبووانی په‌تاكه‌ی ئاشكرانه‌كردو ڕوونیشیكرده‌وه كه له كاتی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی پشكنینی تاقیگه‌یی و ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، ناوی تووشبووان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دواخستنی یاری لوتكه‌ی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان چێڵسی و لیڤه‌رپول له هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می پرێمه‌رلیگ.
ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه گوتیشی، هێشتا نازانم ئیداره‌ی لیڤه‌رپول داوای دواخستنی یاریه‌كه ده‌كات یان نا، جێگای باسه له‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئینگلته‌را، دوو یاری له نێوان یانه‌كانی لیسته‌رسیتی و نۆریچ سیتی و، ساوسهامپتۆن و نیوكاسل یونایتد به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ڕیزی كۆمه‌ڵێ یاریزان و ئه‌ندامانی به‌شێكی ئه‌م یانانه دواخراون .
کلۆپ: چه‌ند یاریزان و چه‌ند ئه‌ندامێکی تیمی راهێنهڕان له تیپه‌که‌ماندا تووشی کۆڕۆنابوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.