Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:16

گه‌نجێک بە چەقۆ له‌ شارۆچکه‌ی قه‌سرێ کوژرا

کوردستان TV
100%


شەوی ڕابردوو لە قەسرێی دەڤەری باڵەکایەتی  گه‌نجێك بە ناوی ڕەسول محەممەد بورەیی لە لایەن هاوڕێیەکی بە چەقۆ دەکوژرێت.
کەسێکی نزیک لە کوژراوەکه بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو هاوڕێیەکی کوژراوەکە بە سەرخۆشی هەڵ دەکوتێتە سەر ماڵی محەممەد بورەیی و کوڕەکەی بە چەقۆ دەکوژێت.
بکوژەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەستگیر کراوەو پەڕاوی لێکۆلینەوەی لە لایەن دادگاوە بۆ کراوەتەوە.
ئا/فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.