به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووشه‌كێكی ئێرانی كه دوێنێ ره‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان كرا نه‌یتوانی به خێرایی پێویست بگاته جێ، نه‌یتوانی سێ ئامرازی لێكۆڵینه‌وه له رێڕه‌وی بۆشایی ئاسمان دابنێت.
ئه‌حمه‌د حوسێنی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران، به ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی رایگه‌یاند كه دوێنێ ئه‌و مووشه‌كه‌ی مانگی ده‌ستكردی هه‌ڵگرتبوو نه‌یتوانی به خێرایی پێویست بگاته جێ.
حوسێنی گوتیشی: "بۆ جێگیركردنی مانگه ده‌ستكرده‌كه پێویست بوو مووشه‌كه‌كه له چركه‌یه‌كدا خێرایی زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 600 مه‌تر ببڕێت، به‌ڵام له چركه‌یه‌دا حه‌وت هه‌زار و 350 مه‌تری بڕی".
ئێران دوێنێ رایگه‌یاند كه له رێگای بنكه‌ی ئاسمانی ئیمام خومه‌ینی'یه‌وه له ویلایه‌تی سیمنان كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئێران له رێگای مووشه‌كه‌وه سێ ئامرازی لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.