Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:51

ئه‌فغانییه‌کان له‌ به‌ر هه‌ژاری منداڵه‌کانیان ده‌فرۆشن

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و دۆخه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا هاتووه‌ ،هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌رهه‌ژاری ناچارن منداڵه‌كانیان بفرۆشن.

چه‌ند مانگێكه‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌. كه‌می خۆراك باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌دا و گروپ و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانیش ده‌ڵێن: زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕووبه‌ڕووی كه‌می خواردن بوونه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌سۆنسا چارلس ،به‌ڕێوه‌به‌ری نیشتیمانی رێكخراوی World Visionبۆ كاری خێرخوازی له‌ ئه‌فغانستان، كه‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كانی نزیك شاری هێرات له‌ ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات ده‌ڵێت: دۆخه‌كه‌ له‌م وڵاته‌دا به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، به‌ تایبه‌تی منداڵان ئازار ده‌چێژن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ دڵگران بووم به‌وه‌ی كه‌ خێزانه‌كان ده‌بینم ئاماده‌ن منداڵه‌كانیان بفرۆشن بۆئه‌وه‌ی خواردن بۆ ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.

له‌ ئه‌فغانستان كڕینی كوڕان كه‌متره‌ له‌ كچان، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ رووده‌دات كه‌ واپێده‌چێت له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌و خێزانانه‌ منداڵ بكڕن كه‌ منداڵیان نییه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ملیۆنان كه‌س دووچاری بێ هیوای بوونه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ زیاتر و زیاتر ڕووبه‌ڕووی برسیه‌تی ده‌بنه‌وه‌، هاوكات نزیكه‌ی 3 ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ تووشی به‌دخۆراكییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوونه‌ته‌وه‌.

ژێده‌ر: ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.