له گه‌ری نۆزده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤالنسیا له‌ناو یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به دگۆلێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆل به‌یانه‌ی ئیسپانیۆلی میوانی دۆرا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مێستایا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌لی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك عومه‌ر ئهلدێریتی پاراگوایی به تۆمار كردنی گۆلێك خاوه‌ن یاریگای له یاریه‌كه پێشخست ، یاریزانانی ئیسپانیۆل له‌هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كی هه‌شتاو سێ ناوبژیوان هۆگۆ دۆرۆی ڤالنسیای به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو ئیسپانیۆلیش لێدانێكی سزای به‌ده‌ست هێناو یاریزانی ئیسپانی رائوول دی تۆماس به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یه‌ك خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری خافێر برادۆ به‌لێدانی سه‌ر گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیسپانیۆل تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش حه‌وته‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست و شه‌ش خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی بیستوهه‌شت خاله‌و له‌پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه .
له لالیگادا ئیسپانیۆل سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤاڵنسیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.