ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تێکڕای دەنگ و بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە ئەرکی لیژنەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە لە کۆتایی ساڵی 2001 و دوای هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر دامەزرا درێژکردەوە.
ئەنجومەنەکە لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەیەکدا لە رێگەی ئۆنلاینەوە بڕیاردرا ئیدارەی جێبەجێبکاری لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەک ئەرکێکی سیاسی تایبەت تاوەکوو 31ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2025 بمێنێتەوە".
ئەم نوێکردنەوە مەرجدار دەبێت بە راگەیاندنی راپۆرت قۆناغ بە قۆناغ لە مانگەکانی ئادار و کانوونی یەکەمی ساڵەکانی 2022 و 2023.
جێی باسە، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە هەر 15 وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش لەخۆ دەگرێت بەپێی بڕیاری 1373 لە ساڵی 2001 دامەزرا و، ئەم لیژنە هەوڵی پتەوکردنی تواناکانی وڵاتانی ئەندام دەدات لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگرتن لە کردەوەی تیرۆریستیی لەسەر خاکەکانیان و لە جیهان و گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی دادوەری و چاودێریکردنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی پاڵپشتیی دارایی بۆ تیرۆر و، ئیدارەی لیژنەکە پێک دێت لە 40 بەرپرس کە زۆربەیان پسپۆڕی یاسان.
ئەنجومەنی ئاسایش ئەرکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ چوار ساڵی دیکە درێژکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.