Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 18:10

سەرۆک بارزانی :خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێکی ماندوونەناس بوو

لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕ ڕەسووڵ فەقێ رایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو كە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەكەی تەرخان كرد و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌..

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕ ڕەسووڵ فەقێ

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕی بە وەفای ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی و، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و كوردستان (ڕەسووڵ فەقێ)ـمان بیست. خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو كە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەكەی تەرخان كرد و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.