لە قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسڕە بەهۆی تەقینەوەی مین 7 کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیاندنی پارێزگای بەسڕە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 7 گەنج کە بەبۆنەی پشووی سەر ساڵەوە گەشتیان کردبوو بۆ قەزای زوبێر لە ڕۆژئاوای پارێزگای بەسڕە، بەهۆی تەقینەوەی مین پێیاندا سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
هاوکات قایمقامی قەزای زوبێر لە ڕۆژئاوای بەسڕە بۆ کوردستان تیڤی پشتڕاستی کردەوە کە 7 گەنج لە کاتی گەشتکردن بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە بۆ بیابانەکانی ڕومەیلەی باکوور، لە نزیک مەزارگەی سەید تەرف بە دووری 30 کیلۆمەتر لە باکووری قەزای زوبێر مین پێیاندا تەقییەوە و هەر 7 گەنجەکە گیانیان لەدەستدا.
قایمقامی قەزای زوبێر جەختیشی کردەوە کە چەندین جار دەزگا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پووچەڵکردنەوەی مینی ئاگادار کردۆتەوە لە بوونی مین لەم ناوچانە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس، بەڵام داواکەیان پشتگوێ خستووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.