Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 16:12

پارێزگاری هەولێر: لە شەوى سەرى ساڵ هیچ کێشە و گرفتێکى ئەوتۆ ڕووی نەدا

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵی تازەدا هیچ کێشە و گرفتێکی ئەوتۆ ڕووی نەدا و بەوپەڕی ئارامی ئەو یادە بەڕێکرا.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە " دەستخۆشی لە هێزەکانى (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگریی شارستانی) دەکەین بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنى تەواوى ئەو شوێنە گشتیی و جێگەیانەی كە هاووڵاتییانی شارەکەمان و ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران بۆ بەسەربردنی دواساتەکانی شەوى سەرى ساڵ ڕوویان لێ کردبوو".

لە ڕاگەیانراوەکەدا هەروەها ئەوەش هاتووە " دەستخۆشیمان بۆ تیمەکانى تەندروستیى کە لە ئامادەباشى تەواودابوون بۆ خزمەتکردنى هاووڵاتییان و هەروەها تیمەکانی شارەوانى و  فەرمانگەی ژینگەپارێزی کە ئەمڕۆ و بەیانی تەواوی ئەو شوێنە گشتیانەی شار کە بەهۆی پاشماوە و زبڵ و خاشاکی شەوی ڕابردوو پیس ببوون پاککرانەوە".

نووسینگەی پاریزگاری هەولێر هەروەها سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی هاووڵاتییان دەکات ئەوەشی خستۆتەڕوو " سوپاس بۆ هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان هەولێری پایتەخت کە هاوکار و هەماهەنگ بوون و لە شەوى سەرى ساڵى نوێ هیچ کێشە و گرفتێکى ئەوتۆ ڕووی نەدا و بەوپەڕى ئارامى ئەو یادە بەرێکرا".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.