Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:50

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

 

بارەگای بارزانی چوار پەیامی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مقدم ئیبراهیم کەریم

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز مقدم ئیبراهیم کەریم،
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو ( بەدیعە فەرەج قادر )ـمان بیست.

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و ئاشنایانتان دەکەین، و هاوبەشی خەمتانین.

لە یەزدانی مەزن داواکاریین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان ببەخشێت، و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.

إنا لله وانا اليه راجعون 

بارەگای بارزانی
١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

…………………………………

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شێخە دێگەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی شێخە دێگەیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( ئامینە شێخە دێگەیی ) هاوژینی سیاسەتوان و کەسایەتی دیار و تێکۆشەر خوالێخۆشبوو (جەلیل گادانی)ـمان بیت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دوست و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین رۆحی خولێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

بارەگای بارزانی
١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

………………………………

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا حەسەن حەمەساڵح حەمەقادر قەلادزەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا حەسەن حەمەساڵح حەمەقادر قەلادزەیی،
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ناسراوی قەلادزێ خوالێخۆشبوو ( مامۆستا حەسەن حەمەساڵح حەمەقادر قەلادزەیی )ـمان بیست.

بەم بۆبە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و ئاشنایان و دۆست و هەڤاڵانی خولێخۆشبوو دەکەین و هابەشی خەمتانین.

لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانی خۆی و جێگای بەهەشت بێت، دڵنەوایی و ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت

إنا لله وانا اليه راجعون 

بارەگای بارزانی
١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

…………………………….

پەیامی سەرخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مقدم سەردار فتح للە حەمەد مام ئاغا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مقدم سەردار فتح للە،
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پيشمەرگەی دلسۆز ( مقدم سەردار فتح للە حەمەد مام ئاغا )ـمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە خانەوادە تێکۆشەر و دلسۆزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ڕادەگەیێنین.

لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین رۆحی خوالێخۆشبوو کاک سەردار بخاتە بەر میهرەبانی خۆی و جێگای بەهەشت بێت، و سەبر و ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

إنا لله وانا اليه راجعون 

بارەگای بارزانی
١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.