Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 16:10

پیاوێکی چینی دوای زیاتر لە 30 ساڵ دایکی دەدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

 

پیاوێکی چینی تەمەن 37 ساڵ  بەهۆی کێشانی نەخشەیەکی ئەو گوندەی لێی لەدایکبووە دایکی خۆی دەدۆزێتەوە کە لە تەمەنی چوار ساڵییەوە ڕفێنرابوو.

تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لی جینگوای لە تەمەنی 4 ساڵیدا ڕفاند و 1800 کیلۆمەتر لە دووری گوندەکەیانەوە بە خێزانێکیان فرۆشت.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لی جینگوای دوای کێشانی نەخشەی گوندەکەیان کە لە یادەوەرییدا مابوویەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی نەخشەکەی بڵاوکردەوە و پرسیاری کرد کە "ئایا کەسێک دەتوانێت بەم نەخشەیە گوندەکەیان بناسێتەوە".

پۆلیسی پارێزگای یونان لە باشووری ڕۆژئاوای چین توانی نەخشەکە بناسێتەوە کە گوندێکی سەر بە پارێزگاکە بوو، دوای ئەوە هەر لە تۆمارەکانی پۆلیس دەرکەوت کە خێزانێک لە گوندەکەدا کوڕەکەیان لەدەستداوە.

دوای ئەوە لی جینگوای توانی بگاتە خێزانەکەی و بە پشکنینی دی ئێن ئەی پەیوەندیی نێوانیان پشتڕاست کرایەوە، ئەمەش بووە هۆی یەکگرتنەوەی لەگەڵ دایکی دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 30 ساڵ.

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.