Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:17

لە شەڕ و پێکدادانێکدا سێ چه‌کداری هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان باشووری رۆژھەڵاتی ئێران، سێ کارمەندی ئەمنی و پێنج چەکدار کوژران.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەیی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان روویداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، سێ کارمەندی ئەمنی ئێران و پێنج چەکداری گرووپە چەکدارەکان کوژران و پێنجی دیکەیش برینداربوون.

راشگەیەندرا کە لە چوارچێوەی چەند ئۆپەراسیۆنێکدا شوێنی حەوانەوە و حەشارگەی ئەو گرووپە چەکدارانە خاپوور کراون.

ماوەی چەند ساڵێک لە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئێران و گرووپێک بە ناوی "جەیشول عادل" کە بانگەشەی "پاراستی مافی گەلی بەلوجی سوننە لە ناوچەکەدا" دەکات، روودەدات.    

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.