Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:24

داهاتی عێراق له‌ هەناردەکردنی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا حەوت ملیار دۆلار بووه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی هەناردەی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو کەمێک بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 227 هەزار بەرمیلی رۆژانە و داهاتەکەی حەوت ملیار دۆلار بووە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئاستی هەناردەی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەم بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو کەمێک بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 227 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

لە کاتێکدا بڕی هەناردە نەوت لە مانگی کانوونی یەکەم بەرزبووەتەوە بەڵام داهاتەکەی حەوت ملیار دۆلار بووە، بەڵام داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەم بەراورد بە کانوونی یەکەم کەمتر بووە بەڵام داهاتەکەی زیاتر بووە و بڕەکەی حەوت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەم بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

بەگوێرەی راگەیەندراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێکڕای بڕی نەوتی هەناردەکراوی ئەو وڵاتە لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل بووە.

عێراق کە دوای سعوودیە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، لە هەلومەرجی ئاساییدا تێکڕا توانای بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەیە و لە سەدا 92ی خەرجییەکانی دەوڵەت پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.