"من حه‌ز به زستان و پایز ده‌كه‌م، كاتێك هه‌ست به پێكهاته‌ی ئێسكی دیمه‌نه‌كان ده‌كه‌یت، تهنهاییهكهیان، هه‌ستی مردووی زستان. شتێك له ژێریه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كات، هه‌موو چیڕۆكه‌كه‌ش نیشاننادا" ئه‌مه وته‌ی ئاندرو وایێس .
ئاندرو وایێس یه‌كێك له به‌ناوبانگترین وێنه‌كێشی ڕیاڵیستی ئه‌مریكی سه‌ده‌ی بیسته‌مه، له كاتێكدا به وێنه ڕیاڵیستهكانی به‌ناوبانگه به‌ڵام وێنه‌كانی سێنسێكی نامۆیی هه‌ڵده‌گرن، كه ئه‌مه‌ش وای له هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گران كردووه وایێس به هونه‌رمه‌ندی ماجیك ڕیاڵیست دابنێن. له تابلۆكانی وایێس به‌زۆری وێنه‌ی سروشت و خه‌ڵكی ده‌بینرێت، له یه‌كێك له وته‌كانیشیدا ده‌ڵێ من وێنه‌ی ژیانی خۆمم كێشاوه وه ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی ژیاوم له‌هه‌ریه‌كه له چادس فۆرد ، پێنسلڤێینیا و كوشین. له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا یه‌كه‌م پێشه‌نگای له نیۆرك كردۆته‌وه و بۆ وێنه‌كێشانیش ڕه‌نگی ئاوی به‌كارهێناوه له جیات ڕه‌نگی زه‌یتی و ئاكریلیك. ده له به‌ناوبانگترین تابلۆكانی ئاندرو وایێس جیهانی كریستینا، وێنه‌كانی هێڵگا، با له ده‌ریاوه، زستانی 1946، ترۆدن وید، به‌ڕێزه‌كه، ئێواره له كۆرنهرس، تێركی پۆند، ڕۆژی زه‌مینی و گۆمی كێڵگه‌ن
وه‌رگێڕانی- گه‌لان جه‌بار
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.