دوای وه‌ستانی یاریه‌كانی خولی ئیسپانیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، به‌هۆی جه‌ژنی كریس میس و سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له هه‌فته‌ی نۆزده‌مدا، كاتژمێر چواری ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی خیتافی.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێ یاریزانی یانه‌ی شاهانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له یاریگاكان دابڕان، به‌ڵام زۆربه‌یان چاك بوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندیان به مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه كرده‌وه، دوایینیان هه‌ریه‌ك له تیبۆت كۆرتوای گۆڵپارێزو فیدی ڤالڤێردی بوون كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ بوو و ده‌توانن به‌شداری له یاری ئه‌مرۆ ئێواره بكه‌ن.
هاوكات ئێدواردۆ كاماڤینگای فه‌ڕه‌نسی به هه‌مان شێوه له كۆرۆنا چاك بووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه ناتوانێت له یاری به‌رامبه‌ر خیتافی به‌شداربێت، ئێستاش ته‌نها ڤینیسیۆز جونیۆر و لوكا یۆڤیچ له په‌تای كۆرۆنا چاك نه‌بوونه‌ته‌وه‌و له كه‌ره‌نتین دان، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی چل وشه‌ش خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و خیتافیش به پازده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
ئه‌م ئێواره‌یه ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی خیتافی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.