له هه‌فته‌ی خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده‌ی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی لالیگا میوانداری یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ ده‌كات.
له ڕۆژانی ڕابردوو، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رژه‌نتینی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌و هه‌ر چوار یاریزان خۆرخی كۆكی و ئه‌نتوان گریزمان و جواو فێلیكس و هیكتۆر هێرێرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
به‌پێی ڕێكاره‌كانی پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی ئیسپانیا، هه‌ر پێنج تووشبووه‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتین كراون و له یاری ئه‌مرۆ ئێواره داده‌بڕێن، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له هه‌ر چواری یاری ڕابردووی خۆی له خولی ئیسپانیا دۆڕاوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، ڕایۆڤالیكانۆش به سیی خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له لالیگادا ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید میوانداری ڕایۆڤالیکانۆ ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.