له هه‌فته‌ی نۆزده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڕیال مایۆركا.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌ك له یاریزانانی بارسا، سێرجینۆ دێست و فیلیپ كۆتینیۆ و عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌لزولی و گاڤی و عوسمان دێمبلی و دانی ئه‌لڤێش و كلیمۆن لۆنگلیت و جۆردی ئه‌لباو ئه‌لیخاندرۆ بالدی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
لای خۆشیه‌وه كارگێڕی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه یاریزان ساموێل ئومتیتی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپهڕاندووهو به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقی كردووه.
هاوكات هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئانسۆ فاتی و مارتن براتیوایت و مێمفیس دێپای به‌هۆی پێكان له ڕیزی بلاوگڕانا دابڕاون، بۆیه چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسا به ناچاری بانگهێشتی كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاوی له ڕیزی تیپی دووه‌می یانه‌كه كردووه تا شوێنی یاریزانه دابڕاوه‌كان بگرنه‌وه.
به‌م دواییه‌ش بارسێلۆنا به‌فه‌رمی فێران تۆرێسی ئیسپانی له ڕیزی مانچسته‌رسیتیه‌وه گواسته‌وه ڕیزه‌كانی، له‌م وه‌رزه‌دا بارسا بارودۆخی باش نیه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوهه‌شت خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا دایه، مایۆركاش به بیست خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ڕووبه‌رووی ڕیاڵ مایۆرکا ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.