له هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی واتفۆردی میوانداری برده‌وه.
به درێژایی كاتی یاری، یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یهكترو هه‌ردوولاش چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان له‌ده‌ستدا، تا له دواساته‌كانی یاری، داڤینسۆن سانچێزی كۆلۆمبی سوودى لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌رگرت و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆتنهامی له یاریه‌كه به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی تۆتنهام له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و سێ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و واتفۆردیش شه‌شه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به سێزده خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.