كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2 ی 1 ی 2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ئێواره‌دا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه سبەی دووشه‌ممه 3 ى 1ى 2022، له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌یه، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كشه‌ممه 2 ى 1 ى 2022:
هه‌ولێر 13 پله ، دهۆك 12 پله ، سلێمانی 10 پله ، هه‌ڵه‌بجه 11 پله ، كه‌ركوك 14 پله.
دووشه‌ممه 3 ى 1 ى 2022:
هه‌ولێر 9 پله ، دهۆك 8 پله ، سلێمانی 7 پله ، هه‌ڵه‌بجه 8 پله ، كه‌ركوك 10 پله.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.