یانه‌ی لیڤه‌رپول له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، یۆرگن كلۆپ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات له یاری لوتكه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی نێوان چێڵسی و لیڤه‌رپول له هه‌فته‌ی بیستویهكهمی خولی ئینگلته‌را.
پێشتریش كلۆپ ڕایگه‌یاندبوو كه سێ یاریزان و چه‌ند ئه‌ندامێكی تیمی ڕاهێنه‌رانی لیڤه‌رپول تووشی كۆرۆنا بوونه‌و كه‌ره‌نتین كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی تووشبووان ئاشكرا بكات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی لیڤه‌رپول هاتووه كه له یاری به‌رامبه‌ر چێڵسی، بێبین لیندێرز یارده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر له شوێنی كلۆپ و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه ده‌كات.
جێگای باسه لیڤه‌رپول به كۆكردنه‌وه‌ی چلویه‌ك خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه‌و چێڵسیش به چل‌ودوو خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
یۆرگن کلۆپ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.